کوردستان میدیا: میرزا محەممەد ئەمین رەزایی، کەسایەتییەکی ناسراو و نیشتمانپەروەری ناوچەی دیواندەرە، لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی دیواندەرە بەناوی \'\'میرزا محەممەد ئەمین رەزایی\'\' برای \'\'مامۆستا نامۆ\'\' شاعیری ناسراوی کورد، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی \'\'بێعسەت\'\'ی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
میرزا محەممەد ئەمین رەزایی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و جێی رێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ناوبراو لەژێر ناوی خوازراو، بابەت و وتارەکانی لە گۆڤاری \'\'لاوان\'\'، بڵاو کراوەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بڵاو دەبووەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەس و کاری میرزا محەممەد ئەمین دەکات و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەکەی دەخوازێت.
رۆحی شاد

میرزا محەممەد ئەمین رەزایی