کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی کامیاران

15:27 - 30 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دایکی شەهید \'\'سەعید نەدیمی\'\' شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کامیاران کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، دایە سانیە نەدیمی خەڵکی ئاوایی \'\'زیویە\'\'ی سەربە شاری کامیاران، کۆچی دوایی کرد و هەر ئەو رۆژە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
دایە سانیە کچی \'\'میرزا موراد نەدیمی\'\' و دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاری کوردستان شەهید \'\'سەعید نەدیمی\'\' بوو.
شەهید \'\'سەعید نەدیمی\'\' کوڕی ئەمین لە ساڵی١٣٤٢ لە گوندی زیویەی کامیاران، لە دایک بوو لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کامیاران هاتە ریزەکانی حیزب و وەکوو سەرپەلی پەلێک لە پێشمەرگەکانی هێزی بێستوون دیاری کرا.

6793.jpg
سەعید نەدیمی


شەهید سەعید لە رێکەوتی ١٧ی رەزبەری ١٣٦٢ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە ئاوایی \'\'تەنگیسەر\'\'ی سەربە ناوچەی سنە شەهیدبوو و تەرمەکەی لە ئاوایی نییەر بەخاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە سانیە دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت


رۆحی شاد