کوردستان میدیا: حیزبی سوسیالیستی فەڕانسه وەڵامی په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری دایه‌وە.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران!
جه‌نابی سکرتێری گشتی!
په‌یامی به‌ڕێزتان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز هۆلاند به سه‌رکۆماریی فه‌ڕانسه، به ناوبراو گه‌یشت، به ناوی به‌ڕێز هۆلاند و به ناوی حیزبی سوسیالیستی فه‌ڕانسه، سپاسی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌که‌ین بۆ هه‌ناردنی په‌یامه‌که‌تان.
دڵنیاین که هه‌ڵبژاردنی فرانسوا هۆلاند، ده‌بێته هۆی سه‌ربه‌رزیی فه‌ڕانسه له بواری به‌ها گشتگیره‌کانی وه‌ک دێمۆکراسی و دادپه‌روه‌ریدا. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی فه‌ڕانسه و ئورووپا له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا. دڵنیاین هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که سه‌رکۆمار له وته‌کانی دوای وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی سه‌رکۆماریدا رایگه‌یاند: فه‌ڕانسه رێز له گشت نه‌ته‌وه‌کان ده‌گرێ و له هه‌ر شوێنێک به ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی خۆی که بریتییه له داکۆکی له ئازادیی گه‌لان، که‌رامه‌تی زوڵم لێکراوان و که‌رامه‌تی ژنان، پابه‌ند ده‌مێنێ.
هیوای سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن بۆ حیزبه‌که‌تان به ئاوات ده‌خوازم و له‌و رێگه‌یه‌دا هاوڕێ و پشتیوانتانین. به هیوای چاوپێکه‌وتن له یه‌کێک له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست، یان له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا!
له‌گه‌ڵ رێزمدا:
ژان کریستۆف کامبادلی
سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئورووپا و به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
حیزبی سوسیالیستی فه‌ڕانسه
٢١ی مه‌ی ٢٠١٢ی زایینی