کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی کامیاران کۆچی دوایی کرد

16:00 - 8 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: حاجی شێخ جەعفەر رووحانی کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی کامیاران، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی کامیاران لە کرماشان کۆچی دوایی کرد.
حاجی شێخ جەعفەر رووحانی یەکێک لەو کەسانە بوو کە هەمیشە پشتیوانیی لە پێشمەرگەی کوردستان دەکرد و لە رۆژە سەختەکاندا یارمەتیدەریان بوو.
تەرمی ناوبراو لە رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە زێدی خۆی لە گوندی کاشتەر سەربە ناوچەی کامیاران بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری شێخ جەعفەر دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بو شەرک و بەشدار دەزانێت.


رۆحی شاد