کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سەردەشت و سنه

19:04 - 11 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی سەردەشت و سنه کۆچی دوایی‌یان کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی مستەفا شیرین‌پوور ناسراو بە حەمە شیرین خەڵكی گوندی \'\'مارەغان\'\'ی سەردەشت لە تەمەنی ٦٠ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كاک مستەفا كەسێكی خۆشناو و جێی متمانەی خەڵكی ناوچەكە بوو و هەتا دوا ساتەكانی ژیانی بە رێبازی حیزبەكەی وەفادار مایەوە.
کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنه


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به ناوی ساڵح یاری لە گوندی ئەوێهەنگی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنه لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ساڵح یاری لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوییەوە وەکوو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دا لە خزمەتی حیزبەکەیدا بێت و لە هەموو رێگایەکەوە هەوڵی دەدا که سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات بۆ خەڵکی ناوچەکە شی بکاتەوە و رێنوێنییان بکات.

ئەم ئەندامەی حیزبی دێموکرات لە ناو خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزاندا خۆشەویست و جێگای متمانه بوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس كاری كاک مستەفا و کاک ساڵح دوو ئەندامی دڵسۆزی حیزب دەکات و خۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.


رۆحیان شاد