کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرتووکی \'\'رێزمانی کوردیی کرمانجی\'\' بە زمانی فارسی چاپ و بڵاو بووەوە

14:12 - 14 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: پەرتووکی \'\'رێزمانی کوردیی کرمانجی\'\' لە نووسینی \'\'پرۆفسۆر ژوویس بلوو\'\' و \'\'وەیسی باراک\'\'، مامۆستایانی زمان و وێژەی کوردیی \'\'زانینگەی سۆربۆن\'\'ی پاریس، وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو پەرتووکە لەلایەن \'\'عەلی پاکسرێشت\'\' مامۆستای پێشووی زانینگەی عەلامە تەبابایی و مامۆستای زمانی کوردیی کوردەکانی دانیشتووی تاران، بە زمانی فارسی چاپ و بڵاو بووەتەوە.
پەرتووکی \'\'رێزمانی کوردیی کرمانجی\'\' لەلایەن دەزگای وەشانی \'\'عەموو عەلەوی\'\' لە ٣٤٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەو بەرهەمە بە وێنەی دوو ناوداری کورد \'\'جەعفەر قولی زەنگلی\'\' شاعیری گەورەی خوراسان و جەلادەت بەدرخان داهێنەری ئەلفوبێ و رێزمانی مۆدێڕنی کوردیی خەمڵاندووە و وەرگێڕ ئەو پەرتووکەی پێشکەش بەو دوو مرڤە گەورە کردووە.
لە پێشەکیی وەرگێڕ و نووسەراندا، کۆمەڵێک زانیاریی گرینگ لەبارەی کوردیی کرمانجی و پێگەی ئەو دیالێکتە لە زمانی کوردیدا نووسراوە.
خوێندنەوەی پەرتووکی \'\'رێزمانی کوردیی کرمانجی\'\' لەلایەن وەرگێرەوە بۆ کرمانجەکان، خوێندکارانی بواری زمانزانی، زمانە کەونارایی‌یەکان، زمان و وێژەی فارسی و لایەنگران و ئۆگرانی دیالێکتی کرمانجی، پێشنیار کراوە.