کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باینگان کۆچی دوایی کرد

15:30 - 14 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: مەنسوور ئەحمەدی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لە ناوچەی باینگان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی \'\'مەنسوور ئەحمەدی\'\' کوڕی \'\'کەریم\'\'، خەڵکی ئاوایی \'\'دەوان\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'باینگان\'\' رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.
تەرمی مەنسوور لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەی باینگان لە گوندی زێدی خۆی، بە خاک سپێردرا.
ناوبراو ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و وەکوو کەسێکی خۆشناوی ناوچەکە، جێی متمانەی خەڵک بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.