کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

13:59 - 19 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی نەغەدە بەهۆی بەهۆی پیری و پەککەوتوویی کۆچی دوایی کرد.

6958.jpg

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، \'\'رەحیم یەکاو\'\' خەڵکی گوندی \'\'دیلان‌چەرخ\'\'ی سەربە شاری نەغەدە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە رێبازی حیزب و گەل وەفادار مایەوە و ماڵەکەی هەمیشە جێی حەسانەوەی پێشمەرگەی کوردستان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک رەحیم دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد