کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێترین بەرهەمی شێعری هاوچەرخی کوردی ـــ لەکی، چاپ و بڵاو کرایەوە

15:57 - 19 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: سەید \'\'ئارمان حوسێنی\'\' ناسراو بە \'\'ریوار\'\' کۆمەڵە شێعرێکی بە زاراوەی کوردی کەڵوڕی لەژێر ناوی گوڵباخی خەنی بڵاو کردەوە.
گوڵباخی خەنی ناوی کۆمەڵە شێعری نوێی شاعیری کوردی کەڵوڕی \'\'سەید ئارمان حسێنی\'\'یە و شێعرەکانی بە زاراوەی ناوچەی \'\'سەحنە\'\'ی کرماشان و بە شێوازی شێعری نوێ دانراوە.
لەو کۆمەڵە شێعرەی خۆیدا لە چەمکەکانی نۆستالۆژی، سروشت، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و ناوچە هەرێمییەکان کەڵکی وەرگرتووە.
\'\'حوسێنی\'\' خوێندکاری دوکتورای زمان و ئەدەبی فارسییە و پێشتر چەند وتار و بەرهەم و لێکۆڵینەوەی لە چاپ داوە و بڕیارە کتێبی مێژووی ئەدەبیاتی لەکی لە داهاتوودا بڵاو بکاتەوە.
\'\'گوڵباخی خەنی\'\' لە ٦٨ لاپەڕە و ٥٠٠ نوسخەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.