کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد

18:56 - 20 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: \'\'مام رەحمان غەفووری\'\' ناسراو بە \'\'شێخە\'\' خەڵکی گوندی \'\'سنجەڵێ\'\'ی سەربە ناوچەی پیرانشار، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رەحمان غەفووری کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەری ناوچەی لاجانی پیرانشار لە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروە و جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری مام رەحمان دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.


رۆحی شاد