کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاتی بەڕێوەچوونی هەشتەمین فستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن راگەیەنرا

20:44 - 22 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: هەشتەمین فستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بە ئامادەبوونی چەندین ئەستێرەی جیهانی فیلم لە پایتەختی بریتانیا بەڕێوە دەچێت.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر هەتا ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە دوو هۆڵی سینەمایی \'\'هەنکی پیکچێر هاو\'\' و \'\'وێست بۆرن ستۆدیۆز\'\'ی شاری لەندەن ئەو فستیڤاڵە بەڕێوەدەچێت.
فستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن، تەنیا فستیڤاڵێکە کە بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی هەر چوار بەشی کوردستان تێیدا بەشداری دەکەن.
لە ڤستیڤاڵی ئەمساڵی فیلمی کوردیی لەندەندا، ١٢١ فیلم، لەوانە ٢٣ فیلمی درێژ، ٤٦ فیلمی دێکیۆمێنتاری و ٥٢ کورتە فیلم نمایش دەکرێن.