کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برووسکەی ماتەمینی ئازەرییەکانی نەغەدە بۆ کۆچی دوایی موهەندیس خەیاتی

16:24 - 2 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە ئازەرییەکانی دانیشتووی شاری نەغەدە بەبۆنەی کۆچی دوایی موهەندیس رەزا خەیاتی، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشییان لە گەلی کورد و ئازەری کردووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاونیشتمانییانی ئازەریی دانیشتووی شاری نەغەدە سەربە پارێزگای ورمێ، بەبۆنەی کۆچی دوای موهەندیس رەزا خەیاتی، لە نامەیەکدا هاوخەمی و هاودەردیی خۆیان لەگەڵ نەتەوەی کورد و ئازەری و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی‌تر بنەماڵەی موهەندیس رەزا خەیاتی، دەربڕیوە.
موهەندیس رەزا خەیاتی کادری بە رابردوو و ماندوویی نەناسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێکەوتی ٢٥ خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە خاک سپێردرا.