کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

14:55 - 5 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: باوکی \'\'هێرش کەریمی\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٢هەتاوی، \'\'رەحمان کەریمی ئازەر\'\' کوڕی \'\'حاجی حەمەڕەسووڵ\'\' خەڵکی ئاوایی \'\'گۆگجەلی\'\'ی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک رەحمان لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بە کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویست ناسرابوو و ساڵی ١٣٦٠ بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ هێزە کوردییەکان بۆ ماویەک زیندانی کرابوو.
کوڕێکی کاک رەحمان بەناوی هێرش کەریمی ماوەی ٦ ساڵە لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دایە.
تەرمی کاک رەحمان شەوی دووشەممە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی ئاڵەشین و پیرمحەممەد، لە گۆڕستانی شاری بۆکان بەخاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک رەحمان دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد