کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی دەورەی ٢٠٩ی سەرەتایی پێشمەرگە

19:11 - 6 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: دەورەی ٢٠٩ی سەرەتایی پاش ٢ مانگ کاری بەردەوام لە راهێنان و بارهێنانی پێشمەرگە، کۆتایی پێهات.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٠٩ی سەرەتایی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەری، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەو رێوڕەسمەدا سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' لەلایەن بەشدارانی دەورەی ٢٠٩ی سەرەتایی پێشمەرگەوە خوێندرایەوە.
دواتر رێژەی نیزامی، شەڕی سەرنێزە و بڕینی مەیدانی مەوانێع، وەکوو یەکەم بڕگەی فێرگەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا کەلە ساڵۆنی فێرگە بەڕێوەچوو، لوقمان مێهفەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دوابەدوای ئەوەش راپۆرتی ئامووزشیی دەورەی ٢٠٩ی سەرەتایی پێشمەرگە لەلایەن \'\'سامرەند ئەنبەری ئازەر\'\'ـەوە خوێندرایەوە.
لەو رێوڕەسمەدا سەرکەوتوانی دەورەی ٢٠٩ی سەرەتایی لە بواری دەرس و ئەخلاق لەلایەن فێرگەی کومیسیۆنی پەروەردەوە خەڵاتییان پێشکەش کرا.
پاشان راپۆرتی دەورە لەلایەن \'\'سوهەیلا مورتەزەوی\'\'یەوە خوێندرایەوە و چەند پارچە شیعرێکیش لەلایەن \'\'بەهائەدین رەوانگەرد و پەرویز مامەش\'\' بەشدابوانی دەورەوە پێشکەش کران.
لە کۆتاییشدا چەندین گۆرانیی رەسەنی کوردی لەلایەن گۆرانی‌بێژان \'\'غوڵام و ئازاد\'\'ـەوە خوێندران.