کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوە شێعرێک بۆ تێکرای زاراوەکانی زمانی کوردی لە تاران بەڕێوەچوو

15:30 - 12 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: شەوە شێعرێک بە هیمەت و ماندوو بوونی خوێندکارانی کورد و بە بەشداریی ئەدەب دۆستان و چالاکانی کورد لە زانینگەی بەهەشتیی شاری تاران بەڕێوەچوو.


ماڵپەڕی خوێندکار ماڵپەڕی فەرمی و زمانحاڵی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوی کردەوە، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کوردی زانینگەی بەهەشتی بە هاوکاریی خوێندکارانی کوردی زانینگەی تاران، شەوە شێعرێکیان بۆ گشت زاراوەکان زمانی کوردی لە زانینگەی \'\'بەهەشتی\'\'ی شاری تاران لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم راپۆرتە مامۆستایان و شاعیرانی ناسراوی زمانی کوردی لەو شەوە شێعرەدا بەشدار بوون.
ئەو شەوە شێعرە بە هەوڵ و ماندوو بوونی خوێندکارانی کوردی زانینگەی بەهەشتی بەڕێوەچوو کە لەگەڵ پێشوازیی خوێندکاران و ئەدەبدۆستانی کورد بەرەوڕوو بووەوە.