کوردستان میدیا: بەگوێرەی ئامارە بڵاو کراوەکان لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەتا ئێستا، ١٦١ کوردی عێراقی بە هۆی تۆپبارانی رێژیمەکانی ئێران و تورکیە بوونەتە قوربانی.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئاوێنە و لە زاری لێپرسراوێکی هەرێمی کوردستان، پاش راپەڕینی کوردەکانی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ی زایینیی هەتا ٢٠١٢، بەهۆی تۆپبارانەکانی رێژیمی ئێران و دەوڵەتی تورکیە لانیکەم ٧٣ کەس کوژراون و ٨٨ کەسی دیکەش بریندار، یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە.
محەممەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ناوچەی سیدەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە نێو قوربانیاندا ژن و منداڵیش وەبەر چاو دەکەوێت.
هێرشی رێژیمی ئێران و دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئاوارە بوونی دەیان بنەماڵەی گوند نشین و خەسارمەندیی مڵک و ماڵەکانیانی لێکەوتۆتەوە.
رێژیمی ئێران و دەوڵەتی تورکیە چەندین ساڵە بەردەوام بە بیانووی هەبوونی هێزی دژبهران لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ناوچانە تۆپباران دەکات.
چاودێران لەو بڕوایە دان، ئەو کردەوەگەلە لەمەڕ هێنانی زەخت و گوشار بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کاریگەری دانان لەسەر پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران