کوردستان میدیا: مەحموود عوسمانی کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی \'\'گەورگ\'\'ی سەقز، خەڵکی ئاوایی \'\'پیرەومەران\'\' لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'مەحموود عوسمانی\'\' خەڵکی ئاوایی پیرەومەرانی ناوچەی گەورکی سەقز لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کاک مەحموود عوسمانی یەکێک لە دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کوردو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانو سیمایەکی ناسراوی مەڵبەندی شارەکانی سەقزو بانە بوو.
بەهۆی هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەندین جار لەلایەن دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی گیڕاوە و کەوتووەتە بەر ئازار ئەشکەنجە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە ناسراوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد