کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە مەریوان بەرز راگیرا

16:23 - 21 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٦ سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە نێو شاری مەریوان و دەوروبەری چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد، کە بووە هۆی خۆشحاڵیی خەڵکی ئەو شارە.
ئەو شوێنانەی کەلە شاری مریوان چالاکیی تەبلیغییان تێدا ئەنجام درا، بریتین لە: گەڕەکی میانەیی‌یەکان، مووسک، مووسکی ٢، گەڕەکی سەردۆشییەکان و ئیستادیۆم.
هەروەها لە گوندی \'\'سەردۆش\'\'ی ناوچەی مەریوانیش بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکی تەبلیغی لەلایەن ئەندمان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.