کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مستەفا هیجری کرد

17:58 - 21 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: لە دیداری دوو شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و کوردستان و ئێران هاتنە بەرباس.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرپەرستیی \'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتیی حیزب، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، سەردانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن شاندێکی حکوومەتەوە بە سەرپەرستیی \'\'عیماد ئەحمەد\'\' جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
لەو هادیتنەدا مستەفا هیجری باسێکی لەسەر بارودۆخی ئێران بە گشتی و پاش هاتنە سەرکاری \'\'رۆحانی\'\' سەرکۆماری نوێی ئێران بەتایبەتی کرد و سەبارەت بە رێککەوتنی ژنێڤ، وتی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ناوکی لە رووی ناچاری و خراپیی دۆخی ئەو رێژیمەوە، رێککەوتنی لەگەڵ وڵاتانی ٥ کۆی ١ پێکهێناوە، بەڵام بەپێچەوانەی سازانی رێژیم لەگەڵ دەرەوە، کردەوەکانی لەگەڵ خەڵکی ئێران و بەتایبەت نەتەوەکانی ئێران توندوتیژتر بووە و کەش و دۆخی ئەمنیەتی هەروا بەردەوامە و بگرە زیاتریش حاکم کراوە.
سکرتێری گشتیی حیزب لەو دیدارەدا هێمای بە پەرەگرتنی زیاتری ئیعدامی زیندانییە سیاسییەکان بەگشتی و بەتایبەت زیندانییانی کورد و نەتەوە ستەم لێکراوەکانی ئێران و زیاتر بوونی دەسبەسەرکران لە کوردستاندا کرد.
عیماد ئەحمەد لەو چاوپێکەوتنەدا لەسەر پێویستیی ئاشتی و پێکەوژیان، دوا و هیوای خواست کە پرسی کورد لە رێگای دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێ.
وێنە: ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان