کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بۆکان کۆچی دوایی کرد

15:44 - 25 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی ئەسپۆغەی بۆکان بەهۆی پیری کۆچی دوایی کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، فەرمان نیعمەت‌پوور ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی \'\'ئەسپۆغ\'\'ی ناوچەی \'\'ئەحمەدی کۆر\'\'ی سەربە شاری بۆکان رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەهۆی پیری لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فەرمان نیعمەت‌پوور هاونیشتمانییەکی ئازەری زمانی کوردستان بوو کە وەکوو یەکەم کەس پێوەندیی بە کۆمیتە ناوچەی \'\'ئەحمەدی کۆر\'\' کرد و لە تێکۆشانی رزگاریخوازانەی گەلی کورددا بەشداریی کرد.
ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆز و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و بەهۆی نیشتمانپەروەرییەوە چەندین جار لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک فەرمان دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانیت.
رۆحی شاد