کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە ناوچەی ئورمیە بەرز راگیرا

16:37 - 25 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شوێنە جوراوجۆرەکانی ناوچەی ئورمیە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت، نووسراوە و وێنەی رێبەرانی شەهید \'\'دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوکتور سادق شەرەفکەندی\'\' لە ئورمیە چالاکییان بەڕێوەبرد.
ئەو شوێنانەی شاری ئورمیە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە:

سەیرانگا بەند، فەلەکەی مادەر، فەلەکەی ئابیاری، دزەی سیاوەش، شەقامی ساحلی، شەقامی دوکتور قاسملوو، نەخۆشخانەی تاڵەقانی، دەوروبەری ئیدارەی ئیتلاعات، شەقامی مەهاباد و شەقامی ئاپادانا.