کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شارەکانی نەغەدە و بۆکان بەرز راگیرا

20:38 - 25 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: لە شارەکانی بۆکان و نەغەدە سەربە پاریزگای ئورمیە، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بە شیوەی جۆراوجۆر چالاکیی تەبلیغی ئەنجام درا.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری بۆکان لە رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی دروشمی حیزبی، سی‌دی و تراکت و پووستێر و وێنەی رێبەرانی شەهید بەڕێوەبرد.
ئەو شوێنانەی کە تێیدا چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە، بریتین لە:


خوێندنگای شەوانەڕۆژی لە میراوای بۆکان، بلواری شەمسی بورهان، شەقامی یەک شەوە، حەمامی حاجی شاخە، چوارڕێیانی ئەسکەندەری، وێستگەی تاکسیی میراوا، سێ‌ڕێیانی خاوەران، شەقامی دوکتور قاسملوو، فەلەکەی ئازادگان، گەڕەکی مەجبوورئاوا، دەوروبەری کووی ئەندیشە، شەقامی عەزیز خانی سەردار، کەرەمی، سەر رێگای زانینگەی پەیام نوور، شەقامی ٥٥ی خوێندنگای کوڕانی رەجایی، ناوچەی ئەحمەدی کۆر، جاددەی بۆکان ــ میاندواو، گوندەکانی مەڵڵالەر، عەوڵا تەپەسی، داشبەند، عەباس ئاوا، ئاڵی کەند، سێ‌ڕێیانی ئەشکەوتان، بەخشی سیمینە، ئاوایی‌یەکانی سەر سێ‌ڕێیانی سێ کانیان، سەراو، رەحیم خان، رێگای نێوان ئاوایی‌یەکان پاشبڵاغ و نۆبار.
هەروەها لە شاری نەغەدە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەو بۆنە پیرۆزەوە بەڕێوەبرد.
ئەو شوێنانەی شاری نەغە کە تێیدا چاڵاکی ئەنجام دراوە بریتین لە:
پارکی موعەلیم، خوێندنگای دواناوەندیی محەممەد رەوف و سەر جاددەی حەسەن لیان ــ نەغەدە