کوردستان میدیا: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وێڕای رووسیه، کۆمکوژیی شاری حوولای سووریه‌یان مه‌حکووم کرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆژی یه‌کشه‌ممه رێژیمی سووریه‌ی له‌مه‌ڕ کۆمکوژیی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی شاری حوولا مه‌حکووم کردووه.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه، تێکڕای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا، که تێیدا ناوی رووسیه‌ش هه‌یه، راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاو کردۆته‌وه و کوژران و بریندار بوونی کۆمه‌ڵێک هاووڵاتیی شاری حوولا که کراونه‌ته ئامانجی گولـله‌باران و تۆپبارانه‌کانی ئه‌رتشی سوریه، مه‌حکووم کردووه.
له‌و هێرشه هۆڤانهیهدا لانیکه‌م ١٠٨ که‌س، که ده‌یان منداڵیشی تیدا بووه، کوژران.
وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌کانی ئه‌و کۆمکوژییهی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له راگه‌یه‌نه جیهانییه‌کاندا بڵاو بۆته‌وه که شه‌پۆلێکی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تیی له جیهاندا وه‌ڕێخستووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز، ده‌وڵه‌تی ئوباما به هاوکاریی رووسیه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بۆ ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ببات.
به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه خوازیاری ئه‌وه‌يه که پرسی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رێژیمی به‌عسه‌وه بۆ دژبه‌ران، وه‌کوو ئه‌وه‌ی له وڵاتی یه‌مه‌ن رووی دا، ئه‌نجام بدرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران