کوردستان میدیا: بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسی لقی نوروێژی بزووتنەوەی جیهانیی فیدراڵیزم ئەنجام دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'عەزیم ئەلیاسی\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نوروێژ لەگەڵ \'\'چارتان ئڵمنینگ\'\' بەرپرسی \'\'ئێن ڤەردەن (یەک جیهان)\'\' لقی نوروێژی بزووتنەوەی جیهانیی فیدراڵیزم لە بارەگای ئەو رێکخراوە لە شاری ئۆسلۆ کۆبووەوە.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و ئامانجەکانی، لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد لە ئێران و پێوەندییەکانی هەر دوو لایەن، کۆمەڵە بابەتێک بوون کە لەو دیدارەدا باسیان لێوە کرا.
هەروەها لەو دانیشتنەدا لەسەر گرتنی سمینارێکی هاوبەش سەبارەت بە کێشە سیاسییەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەت کوردستان رێککەوتن.