کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە هیوای ئەوینداران و هانای بی ئەنوایانە (ئامانج کوردستانی)

20:00 - 27 سەرماوەز 2713

ئامانج کوردستانی

پێشمەرگە باسکی بە هێزی گەلە پێشمەرگە باڵای بەقەد ئاڵا هەر زیندووە کەلە بەرزترین لووتکەکان و بەتین‌ترین مەشغەڵێک لە ئیمان و ورە راوەستاوە، لاپەڕەی پڕ لە شانازی حەقانیەتی میللەتی کوردە.
ئەوان سەربە دوژمنی رەق لە دڵ دژی کوردان شۆڕ دەکەن. پێشمەرگە رۆڵەی پڕ بایی و مەشخەڵدار و پێشڕەوی شۆڕش و پێشاهەنگ و رێنوێنی رێگای ئازادی و سەرهەڵدانە دژی داگیرکەر و لەخۆبردوانی رێگای ئارمانی میللن. پێشمەرگە ئەو کەسەیە کە چیرۆک و بەسەرهاتی نێو داستانەکانی لە دونیا واقێعدا لە دەشتە پان و بەرینەکانی کوردستان و لە سەر لووتەکە بەرزەکانی زاگرۆس کردووە بە حماسەی راستی و بە زانیاریی و هەست بە بەرپرسایەتی کردن رێگایەکیان هەڵبژاردووە و بۆ سەرکەوتن تا ئازادی و رزگار کردنی میللەتی چارە رەش بە بێ وچان تێدەکۆشن و بە خوڵقاندنی ئەو قارەمانەتیانەی کە ئەنجامیان داوە سەلماندوویانە کە ئازایەتی و قارەمانەتی و توانایی ئینسانی هیچ سنووریک ناناسێ، ئەوان مایەی شانازی کورد و کوردستان و نەوەی داهاتوون و بە قارەمانەتی و لە خۆ بردووی وەک هەتاوێکی تیشکدار بە سینگی ئاسمانەوە دەدروشێنەوە و بوومەتە ئلگۆی مانەوە و نەمری، پڕنرخ.
پێشمەرگە ئاڵا بەدەستانی ئازادی و رووناکایی و دوژمنانیش نوێنەرانی تاریکی و زڵم و زۆرن. پێشمەرگە وەک دارەپیرەی شەکاوە لە نێو میللەتەکەیدا ریشووی داکوتاوە و رۆژ لە دوای رۆژ پەل و پۆی زیاتر دەڕازێتەوە و هەر چوار پارچەی کوردستان لە بن سێبەری ئەم دارە گەورە و پڕ بەرەدا بە هیوای رزگاری لە دەستی زڵم و زۆر و وەدەست هێنانی مافی چارەی خۆ نووسین و پێک هێنانی وڵاتێکی دیمۆکرات و ئازاد، دەژین.
بە ئازایەتی و دەست و بردی پێشمەرگە رۆژێک دادێ کە تەم و مژ و هەوری رەشی دەسەڵاتدارە کۆنەپەرستەکان لە ئاسمانی شینی وڵاتەکەماندا بڕەوێتەوە و ئەو کات بە نەمانی دیکتاتۆر و ملهوڕەکان میللەتی کورد بتوانن پەیکەری پێشمەگەر دروست بکەن و لە مەیدان و چوارڕێگانی شارەکانی وڵاتە ئازادەکەماندا بۆ وەفاداری و گیانبازی پێشمەگەرکانیان وەک سەمبوڵی سەرکەوتن بیانهێڵنەوە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە