کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسێرتی \'\'قادر ئەلیاسی\'\' لە ساڵۆنی رێوڕەسمەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو

13:00 - 30 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: قادر ئەلیاسی بە هاوکاریی گرووپی مووزیکی \'\'ناوەندی هاوبەشی لور\'\' لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنسێرتێکی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'، ئەو کۆنسێرتە رێکەوتی ٢٧‌ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دەنگی هونەرمەند \'\'قادر ئەلیاسی\'\' هونەرمەندی ناوداری کورد و بە هاوکاریی گروپی مووزیکی \'\'ناوەندی هاوبەشی لور\'\' بەڕێوەچوو.
ئەو کۆنسێرتە لە دوو بەش پێکهاتبوو و چەندین گۆرانیی فولکلۆری کوردی بە دەنگی ئەو هونەرمەندە کوردە پێشکەش بە ئامادە بوان کرا.
لە درێژەی کۆنسێرتەکەدا \'\'تەیمور مستەفایی\'\' ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستە گوڵێکی پێشکەش بە \'\'قادر ئەلیاسی\'\' هونەرمەندی ناوداری کورد کرد.
قادر ئەلیاسی هونەرمەندی کوردی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە ساڵی١٣٤١ لە دایک بووە و ٧ ساڵ لە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەباتی کردووە و تا ئێستا چەندین ئالبۆمی تۆمار کردووە.