کوردستان میدیا: رۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست بڵاوی کردۆته‌وه که رێژیمی ئێران گه‌ڵاڵه‌یه‌کی بۆ تیرۆری دیپلۆماتکارانی ئه‌مریکایی، ئیسراییلی و سعوودیی له ٧ وڵاتی جیهان ئاماده کردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه و به پشت به‌ستن به واشینگتۆن پۆست، کارناسان له چه‌ند وڵاتی جیهاندا به‌ڵگه و زانیاری‌گه‌لێکیان کۆ کردۆته‌وه که رێژیمی تاران له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی گەڵاڵەی تیرۆری دیپلۆماتکارانی ئەمریکا، ئیسراییل و عەرەبستان لە ٧ وڵاتی جیهاندا، له ئه‌ندامانى حیزبوڵڵای لوبنان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێت.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌و به‌ڵگانه کونترۆڵی ته‌لفوون، رێوشوێنی هاوئاهه‌نگ کراوی هاتوچۆی که‌سان و چه‌ندین سیم کارتی پێوه‌ندیدار که‌له ئێران‌دا کڕدراون و له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌گه‌ری ئه‌و تیرۆرانه‌وه که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه.
به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه تیرۆریستییه بڕیار وا بووه که دیپلۆماتکارانی ئه‌مریکا، ئیسراییل و عه‌ره‌بستان له حه‌وت وڵاتی جیهان و له‌وانه ئازه‌ربایجان، بکات به ئامانجی خۆی.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له زاری سه‌رچاوه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه نووسیویه‌تی، له مانگی مارسی رابردوودا لێپرسراوانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به شێویه‌کی فه‌رمی قه‌بووڵیان کرد له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان ده‌ست پێ بکاته‌وه. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری شکست هێنانی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران‌دا هه‌رکه‌س ده‌توانێت له‌و بواره‌وه بۆچۆنی خۆی هه‌بێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران