کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

19:04 - 28 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهید سەدیق مەحموود زادە لە ناوچەی بۆکان بە هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'مام مستەفا مەحموود زادە\'\' باوکی شەهید \'\'سەدیق مەحموود زادە\'\' خەڵکی گوندی \'\'ئاتابڵاغ\'\'ی سەربە ناوچەی بۆکان رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەهۆی پیری کۆچی دوایی کرد.
مام مستەفا کەسێکی خوشناو و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تەرمەکەی لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.
\'\'شەهید سەدیق مەحموود زادە\'\' پێشمەرگەیەکی ئازا و بە وەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شەڕێکی قارەمانانە لە سەرچنار لەگەڵ هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٣٦١ی هەتاوی شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد