• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له‌ په‌نابه‌ران

زایینی: ٢٩-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٣/٠٩ - ١٤:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له‌ په‌نابه‌ران
کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات، سه‌ردانی په‌نابه‌رانی مانگرتووی وڵاتی دانمارکیان کرد.


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک، به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "دیار مه‌ولایی"، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزب له‌و وڵاته‌، سه‌ردانی کۆمه‌ڵیک هاووڵاتیی کورد و ئێرانیی په‌نابه‌رییان کرد که‌ به‌ هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی ئیداره‌ی په‌نابه‌ریی دانمارک و‌ وه‌زاره‌تی کۆچبه‌ران به‌ دۆسییه‌که‌یان، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.


هه‌یئه‌تی ناوبراو وێڕای گوێگرتن له‌ قسه‌ و باسه‌کانی په‌نابه‌رانی مانگرتوو، پشتیوانیی خۆیان و حیزبه‌که‌یانی پێڕاگه‌یاندن و به‌ڵێنییان پێدان که‌ هه‌وڵی خۆیان له‌مه‌ڕ پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی ناله‌باری په‌نابه‌ران، پێوه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌ دانمارک و ئورووپا بخه‌نه‌ گه‌ڕ.


مێهدی قه‌شقایی، وته‌بێژی مانگرتوانی په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی دانمارک، وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی له‌و سه‌ردانه‌، داوای له‌ حیزب کرد که‌له‌ بڕشت و پێگه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ گه‌یاندنی ده‌نگی په‌نابه‌رانی مانگرتوو به‌ لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌کان بخاته‌ گه‌ڕ و که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت.


١٦ هاووڵاتیی کورد و ئێرانی له‌ وڵاتی دانمارک له‌ رێکه‌وتی ١٨ی بانه‌مه‌ڕه‌وه‌ هه‌تا ئێستا مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌کان بارودۆخی جسمی و ته‌ندروستییان له‌ دۆخێکی خراپ دایه‌.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک