کوردستان میدیا: کۆمکوژیی زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی سووریه له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی توندی کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ره‌وڕوو بووه‌وه و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی رۆژئاوایی دیپلۆماتکارانی سووریه‌یان ده‌رکردووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی، فڕانسوا ئۆلاند، سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه له‌و باره‌وه گوتی، باڵوێزی رێژیمی سووریه له پاریس ده‌رکراوه و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی خاکی ئه‌م وڵاته به جێ دێڵێت.
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی ئاڵمانیش هه‌واڵی ده‌رکرانی باڵوێزی سووریه‌ی له‌و وڵاته بڵاو کردۆته‌وه.
وڵاتانی ئوسترالیا و بریتانیا دیپلۆماتکار و کارداری رێژیمی سووریه‌یان له وڵاته‌کانیان ده‌رکردووه.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی کانادا رایگه‌یاندووه له تێکڕای دیپلۆماتکارانی سووریی له‌و وڵاته ده‌رکردووه.
ده‌رکرانی دیپلۆماتکارانی رێژیمی سووریه پاش کۆمکوژیی زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له شاری حوولای سووریه له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی ئه‌و رێژیمه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و کۆمکوژییه دژکرده‌وه‌ی توندی وڵاتانی جیهانی به دواوه بووه و زۆربه‌ی وڵاتانی به توندترین شێوه مه‌حکوومیان کردووه.
وته‌بێژێکی کۆمیساریای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ته‌نیا ٢٠ که‌س له کوژراوه‌کان به هۆی هێرشی تۆپخانه‌کانی رێژیمی سووریه گیانیان له‌ده‌ست داوه و باقی کوژراوه‌کان له‌لایه‌ن هیزه نیزامییه‌کانی سه‌ربه رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د گولله باران کراون.
کۆمکوژیی خەڵکی ئاسایی لەلایەن رێژیمی بەشار ئەسەدەوە به شێوه‌یه‌کی توند له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه مه‌حکووم کراوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران