کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی بۆکان کۆچی دوایی کرد

15:08 - 15 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: رابیعە شەریفی کەسایەتیی ناسراو و بەناوبانگی ناوچەی تورجانی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، ژنێکی ناسراو و ناو بەدەرەوەی ناوچەی تورجانی بۆکان و خەڵکی گوندی \'\'هەبەکی\'\'ی ناوچەی گەورکی سەقز، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو رابیعە ژنێکی دڵسۆز و خەمخۆری خەڵکەکەی بوو و هەمیشە بێ بەرانبەر و بە بێ هیچ چاوەڕوانییەکی ماددی جەڕاحیی بۆ نەجۆشەکان ئەنجام دەدا و هەر بەو هۆیەشەوە بووە خۆشەویست و کەسێکی ناسراوی ناوچەکە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد