کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ئورمیە

14:53 - 19 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ئورمیە بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی \'\'عیسا هاشمی\'\' ناسراو بە \'\'عیسا بەشیری\'\' کوڕی \'\'بەشیر\'\' خەڵکی گوندی \'\'زەنگاوا\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'ئەنزەل\'\'ی ئورمیە، لە رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشی و پیری لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

7621.jpg
عیسا بەشیری

عیسا بەشیری ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی بووەتە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانی هەتا دوا هەناسەکانی ژیانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێ‌بەجێ کرد.
ناوبراو لە ئەندامە دڵسۆز و چالاکەکانی حیزبی دێموکرات بوو، کە هەمیشە ئەرکە پێ سپێردراوەکانی بە بێ کەموکۆڕی ئەنجام دەدا و هەر بەهۆی ئەو نیشتمانپەروەرییە بببوە کەسێکی خۆشناوی ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە.
عیسا بەشیری پێش لەوەی ببێتە ئەندامی حیزب لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لەلایەن رێژیمەوە گراوە و ساڵێک و سێ مانگ زیندانی کراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد