• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردی لەلایەن کامکارەکانەوە لە لوڕستان بەڕێوەدەچێت

زایینی: ٠٩-٠١-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٢/١٠/١٩ - ١١:٣١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردی لەلایەن کامکارەکانەوە لە لوڕستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان میدیا: گرووپی مووزیکی کامکارەکان، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە شاری ''خورەم ئاوا' ناوەندی پارێزگای لوڕستان، کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردی بەڕێوەدەبەن.


هەواڵدەرییە ناوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، ئەو کۆنسێرتە بڕیارە ٢٦ی بەفرانباری ئەمساڵ بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن کامکارەکانەوە لە ''ساڵۆنی تەختی''ی شاری خوڕەم ئاوا پێشکەش بکرێت.


ئەو کۆنسێرتە بڕیار بوو مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەک کە دەوترێ یەکێک لە ئەندامانی گرووپە تووشی نەخۆشی بووە، دواخراوە.


گرووپی مووزیکی کامکارەکان لە ساڵی ١٣٤٤ لە شاری سنە دامەزراوە.


گرووپی مووزیکی کامکارەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران کۆنسێرتیان بەڕێوەبردووە و هەروەها لە ساڵی ١٣٨٠ هەتاوی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی وڵاتی تورکیە لە شارەکانی ئیستانبووڵ و دیاربەکر بەرنامەیەکی مووزیکی کوردیان نمایش کرد و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر مووزیکی رەسەنی کوردیان پیشان دا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک