• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

دابەشکردنی پارێزگای ورمێ هەنگاوێک، کە دەتوانێت ئاسەواری زیانباری بۆ نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبێت (مەجید حەقی)

زایینی: ١٠-٠١-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٢/١٠/٢٠ - ١١:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دابەشکردنی پارێزگای ورمێ هەنگاوێک، کە دەتوانێت ئاسەواری زیانباری بۆ نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبێت (مەجید حەقی)
مەجید حەقی

لەو رۆژانەدا باسی دابەشکردنی پارێزگای ورمێ (ئازەربایجانی رۆژئاوا) لەلایەن نوێنەری خەڵکی مەهاباد لە "مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی کۆماری ئیسلامی ئێران"دا و بە دوای ئەو لەلایەن بەشێک لە چالاکڤانانی سیاسی و خاوەن بیرانەوە کەوتۆتە رۆژەڤی سیاسی و گفتگۆی کوردانی رۆژهەڵات.


پارێزگای ورمێ، یان بە وتەی دەوڵەتی رێژیمی ئێران "ئازەربایجانی رۆژئاوا" یەکێک لە ناوچە هەرە هەستیارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو پارێزگایە هاوسنوورە لەگەڵ باکوور و باشووری کوردستان، ئازەربایجانی رۆژهەڵات و ئەرمەنستان و شارێی پێوەندیی نێوان گەورەترین بەشەکانی کوردستان و لە رێگای باکووری کوردستان و ئەرمەنستانەوە هەرێمی کردنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو جیهانی پێشکەوتووی رۆژئاوا و نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان و کوردەکانی ئەناتۆلییە.


شاری مێژوویی ورمێ (ئورمیە) لەسەر رێگای قەفقاز، ئەرمەنستان، ئاسیای بچووک و میزۆپتامیا هەڵکەوتووە و بە بوونی هەرێمێکی بەرفراوانی وەرزێری و سەرچاوە ژێرزەویەکانیەوە یەکێک لە دەوڵەمەندترین هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.


بە درێژایی مێژووی دوای دابەش بوونی کوردستان پارێزگای ورمێ و نەمازە هەرێمی شاری ورمێ یەکێک لە ناوەندە سەرەکیەکانی شۆرشی رزگاری خوازانەی نەتەوەی کورد بووە. لە سەرهەڵدانی خانی لەپزێرین، شۆرشی شێخ عوبەیدوڵلا نەهری، سمکۆی شکاک، شۆرشی ئارارات و دەیان سەرهەڵدانی دیکە ناوەندەکەیان ورمێ بووە.


هەرێمی ورمێ بە هۆی هەڵکەوتی جوغرافی و هەروەها سیاسەتی دەسەڵاتدارانی حاکم بەسەر ئێران، موزاییکێکی جوان لە نەتەوە و کەمائایینیەکانی جۆراوجۆر وەک کورد، ئازەری، ئەرمەنی، ئاسووری و بەهاییە. تێکەڵاوی ئێتنیکی و هاوژینی خەڵکی ئەو هەرێمە کە بە درێژایی سەدان ساڵ پێکەوە ژیاون، دیمەنێکی جوان لە کۆمەڵگای فرەکولتووری و تۆلێرانسی کۆمەڵایەتی پێک هێناوە. سیاسەتی دابەشکردن و حکوومەتکردنی دەوڵەتانی ناوەندی بەتایبەت لە سەردەمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامیش سەرەرای بوونی چەند روودای دڵتەزێن لەو ناوچەیە نەیتوانیوە بببێتە هۆی دوژمنایەتی نێوان گەلانی کورد و ئازەری و ئانارشیزم و ناسیۆنالیزمی بەرچاوتەنگیش نەیتوانیوە بە شێوەیەکی بەرفراوان جێی پێی خۆی لەو ناوچەیە بکاتەوە.

ئەوەی هەرێمی ورمێ لە ناوچە و پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان جیا دەکاتەوە نەتەنیا تێکەڵاوی ئەتنیکی و ئایینی ئەو هەرێمەیە بەڵکوو ئەو ناوچەیە شوێنێکە کە زاراوە کوردیەکان بەیەک دەگەن و زاراوەی کورمانجی خاروو و ژووروو لەو ناوچەیەدا ئاخفتن دەکرێت. لە راستیدا هەرێمی ورمێ شوێنێکە کە دەتوانێت ببێتە ناوەندی گەشە کردن زمانی هاوبەش یان ستانداری کوردی.

هەڵکەوتی جوغرافی پارێزگای ورمێ هەلێکی ئابووری گرنگە بۆ سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان، لەو رووەوە، لە قۆناغی ئێستادا کە باس لە دابەشکردنی ئەو پارێزگایە بە سەر دوو پارێزگا دەکرێت دەبێ سیناریۆ ئابووریەکانی ئەو قۆناغەش لە بەرچاو بگیرێت.

ئیستانبۆلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە دە – دوازدە ساڵی رابردوودا رەوشی ئابووری تورکیا و پێ بەپێی ئەو رەوشی ئابووری باکووری کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. سەرەرای ئەمە کردنەوەی پرسی کورد لە باکووری کوردستان و پێوەندیە ئابووریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا - کە ساڵانە خۆی لە 13 ملیار دۆلاری ئەمریکی دەدات – پێویستی ئورووپا بۆ پێوەندی بازرگانی لە گەڵ تورکیا و هێزی کاری تورکیا، هەڵکەوتی ورمێ لە حاڵەتی شارێکی مێژوویی و فرەچاندیەوە دەکاتە دەروازەیەک بۆ گەشە سەندنی ئابووری. لەو روانگەیەوە جێی تێرامانە کە لەلایەک کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەکی دیکەوە ناسیۆنالیستە بەرچاو تەنگەکانی ئازەری لە هەوڵی ئەوە دابن، ناسنامەی کوردستانی ئەو هەرێمە بسرنەوە و لانی کەم کوردەکان لە ورمێ و شارەکانی باکووری ورمێ دوور بکرێنەوە. ورمێ لە سەردەمی شۆرشی بەجیهانی بوون و ئاڵوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانێت ببێتە خاوەنی ستاتوویەکی مێترۆپۆلی کە قورسایی ئابووری و سیاسی ئەو دەتوانێت بۆ دوارۆژی کوردستان چارەنووس ساز بێت.


دابەش کردنی پارێزگای ورمێ و ئاسەوارەکانی


لە وڵاتانی دێموکراتیک دا تا یەکەکان بچووکتر بکرێنەوە، دێموکراسی و خۆ بەرێوەبردن لە ناو خەڵک دا قووڵتر دەبێتەوە و دەسەڵات و خەڵک لەیەکتر نزیکتر دەبنەوە. ئەوەی کە بچووکتر کردنی تاکەکانی ئیداری و جوغرافی لە کوردستان لە گەڵ ناوچە جوغرافیەکاندا جیا دەکاتەوە، پێوەندی ئەو دابەشکردنەوانەیە بە سیاسەتی چەوساندنەوە، ئەسیمیلاسیۆن و تواندنەوە و سنووردارترکردن هەلی چالاکی و جۆڵانەوەی خەڵکی کورد لە ناوچەکانیانەوە بووە. بە پێچەوانەی سیستەمە دێموکراتیکەکان، دابەش کردنی ئیداری ناوچەکانی کوردستان بە مەبەستی ئاسانتر کردن و مۆبیلیزە کردنی خێرا و کەم خەرجی خەڵکی کورد و جۆڵانەوەی گەلی کورد بووە.


بە درێژایی مێژووی دوای دابەشکردنی کوردستان و دامەزراندنی سیستەمی ئیداری نوێی لە لایەن حکوومەتی ناوەندیەوە ئامانجێکی "ئەمنیەتی" و لەشکەری لەخۆی دا گرتووە. لە هەرکام لە پارێزگاکانی سەرەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم ناوەندێکی گەورەی ئەرتەش، سوپای پاسداران، بەسیج و هیزە سەرکوتکەرەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی تێدا دامەزراوە و بۆدجەی تایبەتی بۆیان تەرخان کراوە. بە بیانووی پارێزگاکانەوە هاتوچۆ وپێوەندی نیوان خەڵکی پارێزگاکان سنووردار کراوە، بەشێوەیەک کە رێگا نەدرێت زمان، کولتوور و ناسنامەی هاوبەش لە نێوان هەرێمەکانی کوردستاندا گەشە بکات. جیا لەوە، ئەو سنوورە ئیداریانە بوونەتە هۆی کۆنترۆل کردنی ئاستی بازرگانی و گەشە سەندنی ئابووری لە نێوان پارێزگاکان دا. کۆماری ئیسلامی هەوڵێکی زۆری داوە تا لە رێگای سنوورە ئیداریەکانەوە ببێتە رێگر لە بەردەم پێوەندی کوردەکان وهاتوچۆی کوردان لە باکوورەوە بەرەو باشوور و بەپێچەوانە سنووردار بکات و بە گەشەپێدانی هەستی ناوچەگەری و خێل و عەشیرەگەری کوردەکان لە یەکتر بێگانە بکات. پچرانی پێوەندی نێوان بەشەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ باکووری ئەو بەشەی نیشتیمان لە راستیدا پچرانی ناسنامەیی، ئاسۆ و رووکەردی سیاسی و مێژوویی دەبێت لەو هەرێمە و ئەمەش دەبێتە هۆی تەنگەژەی ناسنامەیی لە سەرانسەری ناوچە باکووریەکان و پێوەندیان لە گەڵ ئەو ناوچانەی کە زاراوەی هاوبەشیان نییە.


پێشنیاری بەڕێز عوسمان ئەحمەدی نوێنەری شاری مەهاباد لە مەجلیسی شورای ئیسلامی لەمەڕ دامەزراندنی پارێزگای باکووری کوردستان بە ناوەندێتی مەهاباد، بە هۆی سیاسەتەکانی سەرکوتکەرانە، هەڵاواردنی نەتەوایەتی و ئایینی لەو هەرێمەدا و کۆبوونەوەی دەسەڵات بە دەست ئازەریە شیعەکانەوە جێگای تێرامان و هاوارێکە بۆ رزگاری لە هەڵاواردن لەلایەن نەتەوەی هەڵاواردەوە، لەو رووەوە جێی خۆیەتی پرسی دابەش بوونی پارێزگای ورمێ لە روانگەیەکی بەرفراوانتر و لە روانگەی بەرژەوەندی باڵای نەتەوایەتی لە هەرێمی ورمێ ببیندرێت. لە کاتێکدا دامەزراندنی پارێزگای نوێ لەوانەیە ببێتە هۆی پێکهێنانی هەندێک ئیمکاناتی دەوڵەتی بۆ هەرێمە باسکراوەکان، ئەو هەنگاوە دەتوانێت دێموگرافی سەراسەری ناوچەوی ورمێ تووشی ئاڵوگۆر بکات و پێوەندیەکانی نێوان ناوچەکانی باکوور و ناوەند و باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بە نزمترین ئاستی خۆی بگەیەنێت. کۆمەڵگای کوردی کە بەداخەوە بە هۆی زاڵبوونی فەرهەنگی ناوچەگەرایی و هەرێمبازی تووشی قەیرانی بڕوا بووە، لە هەلومەرجی دابەشبوونی ئەو ناوچانە لە یەکتر بە کردەوە بەرەو دوو ئاراستەی جیاواز دەڕوات و پێوەندیە عاتفی و جوغرافی، ئیداری و نەتەوایەتیەکانی ئەو هەرێمە ئەگەر لەیەک نەپچرێت بە نزمترین ئاستی خۆی دەگات.


لەو رووەوە بە بڕوای من، دابەش کردنی پارێزگای ورمێ زیانەکانی زیاتر لە قازانجە کاتییەکانی پارێزگای نوێیە. لەو بڕوایەدام کوردەکان لەو ناوچەیەدا ئەوەندە بەهێز بن، کە بتوانن بە خۆسازماندان تەنانەت لە چوارچێوەی یاساکانی کۆماری ئیسلامیش دا حەقی ئیداری، ئابووری و چاندی و فەرهەنگی خۆیان لە پارێزگای ورمێوە وەرگرن و ببنە هێزێکی کاریگەر لەو هەرێمە و گەشەسەندنی ئابووری و ئیمکاناتی دەوڵەتی ناوچە بە شێوەی هاوسان دابەش بکرێن. کوردەکان، ئازەریە دێموکرات و سوننیەکان، کەمایەتیە ئایینیەکانی دیکە هەموو لەو پێوەندیەدا هاو بەرژەوەندین و دەتوانن ببنە لایەنی برەوەی هەرێمەکەش.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: