کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی نەغەدە کۆچی دوایی کرد

14:36 - 21 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بەناوی عەزیزی بێهرووز بەهۆی نەخۆشی لە ناوچەی نەغەدە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی عەزیز بێهروز کوڕی حەمە حەسەن قازڵی خەڵکی گوندی داژدورگەی سەربە ناوچەی سندووسی نەغەدە چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
عەزیز بێهروز ساڵی ١٣٣٦ چاوی بە ژیان هەڵهێنا و لە ساڵی ١٣٥٨دا بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تا دوایین هەناسەی بە رێبازی دێموکرات وەفادار مایەوە.
ناوبراو لە بنەماڵەیەکی ناسراوی حیزب و هاوکات کەسایەتییەکی خەڵک خۆشەویست و جێگای باوەڕی ناوچە بە کورد و تورکی ئازەرییەوە بوو.
کاک عەزیز بەهۆی هاوکاریی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب چەندین جار تووشی گرتن و ئەزیەت و ئازاری رێژیم بووەتەوە و دوایین جار لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بۆ ماوەی ٦ مانگ لە زیندانی نەغەدە لە دەسبەسەریدا بوو.
تەرمی کاک عەزیز هەمان رۆژی کۆچی دوایی لە گۆرستانی گوندی داژدورگە لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک عەزیز دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازێت.

رۆحی شاد