کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

19:24 - 21 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: زەهرا ئەحمەدپوور دایکی شەهید عەبدوڵڵا حەسەن زادە، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

7633.jpg
زەهرا ئەحمەد پوور


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئیستا دایە \'\'زەهرا ئەحمەد پوور\'\' دایکی شەهید عەبدوڵڵا حەسەن زادە شەهیدی رێگای ئازادیی کوردستان، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە زەهرا پاش شەهید بوونی کوڕەکەی ئەرکی بەخێوکردن و گەورەکردنی منداڵەکانی ئەو شەهیدەی وە ئەستوو گرتووە و بە دڵسۆزییەوە هەموو ژیانی خۆی بۆ رۆڵەکانی ئەو شەهیدە نەمرە تەرخان کرد.

7632.jpg
شەهید عەبدوڵڵا حەسەن زادە


حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد