کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

19:09 - 9 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهید عەلی عەبسی لە زێدی خۆی لە شارستانی مەهاباد بەهۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٧ی رێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، دایە ئامینە عەباسی دایکی شەهید عەلی عەبسی لە ئاوایی قاڵوی شێخان سەربە شارستانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
دایە ئامینە ژنێکی رۆح سووک و نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە هاوخەمی و دڵخۆشی خۆی بە خەم و سەرکەوتنەکانی نەتەوەکەی دەردەبڕی. لە نێو خەڵک خاوەن شەخسیەت و کەسایەتییەکی تایبەتیی هەبوو و لەلایەن خەڵکەوە رێزێکی تایبەتی لێ‌ دەگیرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە ئەمینە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد