کوردستان میدیا: سەیفوڵڵا خوسرەوی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی کرماشان لە ناوچەی داڵاهۆ لە تەمەنی ١١٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی سەیفوڵڵا خوسرەوی کەسایەتییەکی ناسراو و نیشتمانپەروەری ناوچەی داڵاهۆ بەهۆی پیری لە تەمەنی ١١٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو خەڵکی گوندی \'\'بازگر\'\'ی ناوچەی داڵاهۆ بووە کە بە کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی داڵاهۆ ناسراو بووە.
لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە لە ساڵی ٥٧، بنەماڵەکەیان تێکەڵ بە شۆڕشی نەتەوایەتیی گەلی کورد بوو و ٥ کوڕی ئەو بنەماڵەیە لەو پێناوەدا شەهید بوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک سەیفوڵڵا دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد