کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڤەژین لە مەریوان پانێلێک بەڕێوە دەبات

14:34 - 28 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: پانێلێک سەبارەت بە لێکدانەوەی یەکێک لە بەرهەمە شیعرییەکان ئیمپراتۆری شیعری کوردی مامۆستا شێرکۆ بێکەس، لەلەلایەن ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی ڤەژینەوە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی ئەدەبیی ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی ڤەژین رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، پانێلێک لەسەر \'\'لێکدانەوە کتێبی گۆڕستانی چراکانی شێرکۆ\'\' لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات.
ئەو پانێلە کاتژمێر سێ و نیوی دوانیوەڕۆ لە بنکەی ڤەژین لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
ناوەندی ڤەژین دامەزراوەیەکی فەرهەنگی ــ هونەرییە و بەبێ لایەنگری لە هیچ دەوڵەت و لایەنێکی سیاسی لە بیاڤی فەرهەنگ و هونەردا کار دەکات و گرینگی بە فولکلۆر و فەرهەنگی رەسەنی کوردی دەدات.
ڤەژین وشەیەکی کوردیی رەسەنە کە بە مانای بووژانەوە دێت.