کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەریوان شەوە شێعرێکی بەڕێوەبرد

20:30 - 28 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا:شەوە شێعرێکی کوردی لە شاری مەریوان بە بەشداریی ژمارەیەک لە شاعیرانی کورد لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەو شارەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەریوان شەوە شێعرێکی لەژێر ناوی \'\'سەمای شێعر لە بەفردا\'\' لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئەو شارە بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو شەوە شێعرە کاتژمێر ٨ هەتا ١١ی ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە بە بەشداریی ژمارەیەک لە شاعیرانی وەکوو \'\'شەریف مورادی، ئارام فەتحی، مژدە ئازەری، عەزیز ناسری، هیوا نادری، حامید بەهرامی، رەوف جیهانی، دارا ئازاد مەنێش، محەممەد کەریمی، هێمن رەحیمی، ئیرەج عیبادی، مەسعوود بینەندە و عەلی تاسە، بەڕێوەچوو.
لەو شەوە شێعرەدا ٨٠ کەس بەرهەم شێعرییەکانی خۆیان بۆ ئەو رێوڕەسمە ناردبوو.