کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە سەڵماس کۆچی دوایی کرد

14:57 - 3 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهید کەماڵ ئەمینی خەڵکی ناوچەی سەڵماس بەهۆی پیری لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'مام عەبدوڵڵا ئەمینی\'\' باوکی شەهید \'\'کەماڵ ئەمینی\'\' خەڵکی گوندی \'\'پیرانجوق\'\'ی سەربە شاری سەڵماس، رێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مام عەبدوڵڵا بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەناچار زێدی خۆی بەجێ هێشتبوو و لە گوندی \'\'هەرەتیس\'\' لە کوردستانی تورکیە نیشتەجێ ببوو.
شەهید کەماڵ ئەمینی ساڵی ١٣٤٤ هەتاوی لە ئاوایی پیرانجوق لە دایک بوو. ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کەلە رێکەوتی ١ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شوێنێک بەناوی \'\'دریشک\'\' تیرۆر کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەمیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد