کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی وەرزشی و کۆمەڵایەتیی کورد لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

20:44 - 5 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سمایل شەرافەتی کەسایەتیی وەرزشی و کۆماڵایەتیی بەنێوبانگی ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، کەسایەتییەکی وەرزشی و کۆمەڵایەتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی \'\'ئیسماعیل شەرافەتی\'\' بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
7705.jpg
سمایل شەرافەتی


ئیسماعیل شەرافەتی یەکێک لە بەپێشینەترین کەسە دیارە وەرزشییەکانی رشتەی فووتباڵ لە مەهاباددا بوو، کە چەندین ساڵ بوو، تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن بە گەل و نەتەوەکەی تەرخان کردبوو.
شەرافەتی یەکەمین راهێنەری وەرزشیی شارستانی مەهاباد بووە کە بڕوانامەی راهێنەریی A لە ئاسیادا وەرگرتووە.
ناوبراو برایەکی بەناوی \'\'عەلی جەهانگیری\'\' لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا شەهید بووە.
عەلی جەهانگیری ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە مەهاباد لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئیعدام کراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد