کوردستانی میدیا: حکوومه‌تی بریتانیا دوو ناوی تایبه‌ت به چنینه‌وه‌ی مین، به مه‌به‌ستیی پاڵپشتی له هێزه هاوپه‌یمانه‌کان، ده‌نێرێته ئاوه نائارامه‌کانی که‌نداوی فارس.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی القدس العربی، وه‌زاره‌تی به‌رگریی بریتانیا رایگه‌یاندووه، دوو ناوی چنینه‌وه‌ی مین، سه‌ربه هێزی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته روو به که‌نداوی فارس که‌وتۆته رێ. ئه‌و دوو ناوه له مه‌ئمووریه‌تێکی سێ ساڵه‌دا له که‌نداوی فارس جێگیر ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی بریتانیا له درێژه‌دا رایگه‌یاندووه، دوو ده‌زگا ناوی چنینه‌وه‌ی مین به‌ناوه‌کانی شوورهام و ئه‌سێرستۆن حه‌وتووی رابردوو بریتانیایان به جێ هێشتووه، هه‌تا په‌یوه‌ست به ناوگانه‌کانی ئه‌و وڵاته له که‌ناوی فارس‌دا ببن.
ئه‌م هه‌واڵه له کاتێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه که رێژیمی ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری داخرانی گه‌رووی هورموز، رێگای سه‌ره‌کیی راگواستنی نه‌وتی که‌نداوی فارس بۆ بازاره جیهانییه‌کان، زیاتر له جاران هه‌ستیارتر کردۆته‌وه.
راڤه‌کارانی بواری سیاسیه‌ت له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتوویانه: دانانی مینه ئاوییه‌کان له گه‌رووی هورموز، رێگایه‌که بۆ داخستنی ئه‌و گه‌روویه له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌يه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی بریتانیا، به ناردنی ئه‌و دوو ناوه پاڵپشتی له مه‌ئموورییه‌تی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له ئاوه‌کانی که‌نداوی فارس‌دا ده‌کات.
ناوی چنینه‌وه‌ی مین له ئاودا مینه‌کان ده‌دۆزنه‌وه و پووچه‌ڵیان ده‌کاته‌وه.
پێشتریش بریتانیا به‌هێزترین ناوشکێنی جیهانی بۆ ئاوه نائارامه‌کانی که‌نداوی فارس ناردبوو.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران