کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاره‌کانی کوردستان له‌ دۆخێکی ئه‌منیه‌تی دان

16:29 - 13 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: رێژیم به‌ ناردن و ئاماده‌باش کردنی هێزه‌کانی خۆی له‌ شاره‌کانی کوردستان هه‌وڵی چاوترسێن کردن و تۆقاندنی خه‌ڵک ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، بارودۆخی شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ ئه‌منیه‌تی کراوه‌ و له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئه‌و شاره‌دا دووربینی دابه‌ستراو (مدار بسته‌)یان داناوه.
ته‌نیشت پاساژی ئه‌شکانی له‌ نێو مه‌قبه‌ره‌ی شێخ مه‌ولانا و فه‌له‌که‌ی سینه‌ما دوو شوێن له‌ شاری سه‌رده‌شتن که‌ دانانی دووربینی دابه‌ستراو تیایاندا ئاشکرا کراوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییانی شاری سه‌رده‌شت، هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌کانی رێژیم له‌ نێو شاری سه‌رده‌شتدا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵان هێزێکی زۆری نیزامی له‌ شاری مه‌هاباد له‌ حاڵی ئاماده‌ باش دان و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ هێزێکی زۆری نیزامی به‌ره‌و شاری پیرانشار به‌ڕێ که‌وتووه.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران