کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بێلژیک، له رێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له ئورووپا به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بێلژیک، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز ئازاد کوردی له رێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئورووپا له شاری برۆکسێلدا به‌شداریی کرد.
ئه‌و رێوڕه‌سمه به به‌شداریی نوێنه‌رانی لایه‌ن و پارته جۆراوجۆره‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و چه‌ندین رێکخراوی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تیی سیاسی و ئاکادێمیک به‌ڕێوه‌چوو و له کاتی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه خوێندرایه‌وه.
ئه‌مه یه‌که‌مین جاره به شێوه‌ی فه‌رمی ئاڵای کوردستان له بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئورووپا هه‌ڵده‌کرێت.
له نێوئاخنی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیته‌ی حیزب له بێلژیک له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌ندین حیزب و رێکخراوی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کورد و هه‌روه‌ها چه‌ندین که‌سایه‌تی رووناک‌بیر دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
هه‌یئه‌تی حیزبی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له رێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له ئورووپا به‌شداریی کرد.