کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڤەژین دووهەمین فستیڤاڵی ساڵانەی \'\'وێنە بە مۆبایل\'\' بەڕێوە دەبات

14:58 - 14 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: دووهەمین فستیڤاڵی ساڵانەی وێنەگری بە مۆبایل لە پارێزگای سنە، لەلایەن ناوەندی ڤەژینەوە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی ڤەژین دووهەمین فستیڤاڵی ساڵانەی \'\'وێنە بە مۆبایل\'\' لەپێناو \'\'گەشە و پەرەسەندنی هونەری وێنەگریدا\'\' لە ئاستی پارێزگای سنە بەڕێوە دەبات.
ئەو ناوەندە رایگەیاندووە: هۆگرانی هونەری وێنەگری، دەتوانن بەرهەمەکانیان هاوڕێ لەگەڵ مۆدیلی مۆبایلەکانیان هەتا رێکەوتی ٢٠ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، بۆ ناوەندی فەرهەنگی ــ هوندەریی ڤەژین بەڕێ بکەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بابەتی فستیڤاڵەکە ئازادە و هەر وێنەگرێک دەتوانێ بە ٣ وێنە لەو فستیڤاڵەدا بەشداری بکات.
ناوەندی ڤەژین ناوەندێکی فەرهەنگی، هونەریی، ناحکوومی و مەدەنییە کە گرینگی بە بیاڤی فەرهەنگ و هونەر و فولکلۆری رەسەنی کوردی دەدات و ناوەندەکەی لە شاری مەریواندا هەڵکەوتووە.