کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٧ منداڵی نیگارکێش لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی نۆڤا زاگۆرا، دیپلۆمی ئیفتیخارییان پێ بەخشرا

19:31 - 14 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: ١٧ منداڵ و مێرمنداڵی کورد لە کوردستانی ئێران خەڵاتی دیپلۆمی ئیفتیخاریی ١٥هەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی نۆڤا زاگۆرای ٢٠١٣ی وڵاتی بولغارستانیان پێ بەخشرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو منداڵ و مێرمنداڵە کوردانە لە تەمەنی نێوان ٥ هەتا ١٤ ساڵ دان کەلە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێرانەوە وەکوو پیرانشار، سەردەشت، خۆی، کەنگاوەر، مەهاباد، کرماشان، بانە، شنۆ و ئورمیە، بەشدارییان کردووە.
لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی \'\'نۆڤا زاگۆرا\'\' ٢٦٥٨ بەرهەم لە ٢٧ وڵاتەوە بەشدار بوون کە ١٧ منداڵی کورد کوردستانی ئێران خەڵات کران.