کوردستان میدیا: محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، رۆژنامه‌ڤان و چالاکی مافی مرۆڤ، له رێکه‌وتی ٦ی جۆزه‌ردانه‌وه دووباره مانی له خواردن گرتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی و له زاری په‌ریناز حه‌سه‌نی، هاوسه‌ری که‌بوودوه‌ند، ناوبراو رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی هاوسه‌ره‌که‌ی له زیندان کردووه و بۆی ده‌رکه‌وتووه که له رۆژی شه‌ممه‌وە، واته له رێکه‌وتی ٧ جۆزه‌ردانه‌وه له زینداندا مانی له خواردن گرتووه.
په‌ریناز حه‌سه‌نی گوتوویه‌تی: ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش که‌بوودوه‌ند مانی له خواردن گرت، به‌رپرسانی قه‌زایی له‌مه‌ڕ شکاندنی مانگرتنه‌که به‌ڵێنیی مه‌ره‌خه‌سییان پێدا، به‌ڵام جێبه‌جێیان نه‌کرد.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند چالاکی مافی مرۆڤ و به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا ئێستا به بێ مه‌ره‌خه‌سی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند پاش یه‌ک ساڵ ده‌سبه‌سه‌ر کردن، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی تارانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان به دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی دامه‌زران و به‌ڕێوه‌به‌ریی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، به ١٠ ساڵ زیندان سزا درا.
که‌بوودوه‌ند له نامه‌یه‌کدا ماوه‌ی مانگرتنی خۆی به ناڕوون له قه‌ڵه‌م داوه و نووسیویه‌تی: سه‌ردۆزگه‌ری تاران له پێشهاته و ئاکامه‌کانی مانگرتنی من و نه‌خۆشیی کوڕه‌که‌م به‌رپرسیاره.
پێشتر ویکتۆریا نۆلاند، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، داوای له ئێران کردبوو که خێرا که‌بوودوه‌ند و ٩٠ رۆژنامه‌ڤانی زیندانیی دیکه له زیندان ئازاد بکات.
که‌بوودوه‌ند له ساڵی ١٣٨٢ی هه‌تاوییه‌وه بڵاڤۆکی پیام مردمـی به دوو زمانی کوردی و فارسی له تاران و رۆژهه‌لاتی کوردستان بڵاو کردۆته‌وه و له سالی ١٣٨٤ رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی دامه‌زراند.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی له بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌ڤانی وه‌رگرتووه و له ساڵی ٢٠٠٩ له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی چاپه‌مه‌نیی بریتانیا وه‌کوو رۆژنامه‌ڤانی نێوده‌وڵه‌تیی ساڵ هه‌ڵبژێردراوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران