کوردستان میدیا: پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری دووهه‌می مه‌جلیسی نۆیه‌م له‌لایه‌ن شوورای نیگابانە‌وە، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پاریزگای ئیلامی گرتۆته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین جار شه‌ڕ و تیکهه‌ڵچون له نێوان خه‌ڵک و هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران هاتۆته ئاراوه که له‌و رووداوانه‌دا ده‌یان که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش کوژراو، یان بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر یه‌کی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج‌شه‌ممه، رێکه‌وتی ١١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له یه‌کیک له شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی نێوان هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران و خه‌ڵکی شارستانی مه‌له‌کشای ئیلام، سێ که‌س له هێزه‌کانی رێژیم کوژران، که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ری هێزی تایبه‌تی ئه‌هواز بووه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ر له شارستانی مه‌له‌کشا له رێکه‌وتی ١٢ی جۆزه‌ردان، شه‌ڕ و پێکدادن له نێوان خه‌ڵک و هێزه نیزامییه‌کانی رێژیم هاتۆته ئاراوه و له ئاکامدا دوو سه‌ربازی دیکه‌ی سه‌ربه هێزی تایبه‌تی ئه‌هواز و لوڕستان کوژران.
به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌کان خه‌ڵکێکی زۆر له هاووڵاتییانی ئیلام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و پاشان راپێچی زیندانی داڵاو له ته‌نیشت شاری ئه‌یوانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام کراون.
هۆکاری روودانی ئه‌و پێشهاتانه له ئیلام، ئه‌وه‌یه که عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌تین که‌له قۆناغی دووهه‌مدا ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه ره‌ت کراوه‌ته‌وه و سه‌رکه‌وتنی ناوبراو و ده‌نگه‌کانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌تین پێشتر ٢ ده‌وره نوێنه‌ری مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران بووه.
هه‌نووکه بارودۆخی شاری مه‌له‌کشا نائارامه و که‌ش و دۆخی نیزامی به‌سه‌ر شاردا سەپاوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران