کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راگیرانی وه‌شانی کاناڵه‌کانی سه‌ربه‌ رێژیمی سووریه‌ له‌ نایل‌سات و عه‌ره‌ب‌سات

22:40 - 14 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب وه‌شانی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی سووریه‌ له‌ هه‌ر دوو مانگی ده‌ستکردی نایل‌سات و عه‌ره‌ب‌سات راده‌گرێت.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب، رۆژی رابردوو له‌ دانیشتنێکی نائاساییدا خوازیاری راگرتنی بڵاوکردنه‌وه‌ی کاناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی رێژیمی سووریه‌ له‌ دوو مانگی ده‌ستکردی نایل‌سات و عه‌ره‌ب‌سات بوون.
دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب به‌ ئاماده‌بوونی نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سکرتێری گشتیی رێکخراوی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب، کووفی عه‌نان نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی و بورهان غلیوون به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ داوای له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی عه‌ره‌ب‌سات و نایل‌سات کردووه‌ هه‌تا رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی کانا‌ڵه‌ ته‌له‌فزیۆنی فرمی و نافه‌رمییه‌کانی رێژیمی سووریه‌ بگرێته‌ به‌ر.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران